پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری شاری ھەولێر یەکەمین قۆناغی جێبەجێکرا

پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری شاری ھەولێر یەکەمین قۆناغی جێبەجێکرا
ئەمرۆ سێشەممە 12-3-2019 لەسەر راسپاردەی خاتوو نەورۆز مولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و بەئامادەبوونی نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و بەرپرس و بەڕێوەبەرە پەیوەندیدارەکان، پڕۆژەی قیڕتاوکردنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری قۆناغی یەکەم لە ڕێگای کۆیە تا ڕێگای شەقڵاوە جێبەجێکرا.

ئەم پڕۆژەیەش بەھەمان شێوەی پڕۆژەکانی تر لەسەر بودجەی شارەوانییەکان جێبەجێکرا و لە چەند ڕۆژی داھاتوو بە ڕوی ھاوڵاتیان دەکرێتەوە.
Top