چۆمان.. پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی رێگەوبان لە قەسرێ‌ دەستیان پێکردەوە

چۆمان.. پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی رێگەوبان لە قەسرێ‌ دەستیان پێکردەوە
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی بەهار، پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی رێگەوبانەكانی شارەدێی قەسرێ‌، لە سنووری شارۆچكەی چۆمان دەست پێدەكەنەوە و كاركردنی تێیاندا بەردەوامە.

شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری شاردەێی قەسرێ‌ رايگەیاند ئێستا بەشێوەیەكی بەرفراوان، دەستمان كردووە بەئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی شەقام و رێگەوبانەكان، لە سەنتەری شاردێكەمان و چەند شوێنێكی دیكە، بە چاككردن و تێكەڵە ڕێژكردنی رێگای سەرەكیی دەشتی (ماوان– وارال) بە درێژیی نزیكەی 1400م لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، هەروەها چاككردنی رێگای "كانی بەست" و گەڕەكی برایەتی".

بەڕێوەبەری شاردەێی قەسرێ‌، گوتیشی، دەستخۆشی لە ئەندازیار خوسرەت بەرپرسی كەرتی 4ی سۆران و ستافەكەیان دەكەین، كە بە ئامیرەكانی هاوكارمان بووە لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە و بەردەوامیش دەبین، لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان بەتایبەت ئێستا كە وەرزەكە بەرەو بەهار دەچێت و وەرزی دەستپێكردنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانە.









باسنيوز
Top