کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی دەستی پێ کرد
شاندی پارتی لە نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی، فازڵ میرانی، دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس، هۆشیار زێباری، مەحموود محەمەد، جەعفەر ئێمنکی، دڵشاد شەهاب و چەند کەسێکی دیکە پێکهاتووە.
لە بەرامبەریشدا شاندی یەکێتی لە کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، عومەر فەتاح، حاکم قادر حەمەجان، عیماد ئەحمەد، شۆڕش ئیسماعیل، ڕزگار عەلی، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوول، سەعدی پیرە و چەند کەسێکی دیکە پێکهاتووە.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی پۆستەکانی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
باسنيوز
