یه‌كێتییەكان داوای پۆستی نوێ له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كەن
عه‌مار نه‌جمه‌دین، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكایه‌تی شاندی پارتی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ، سه‌رۆكایه‌تی شاندی یه‌كێتی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر بڕیار بوو یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام ئێستا هیچ كه‌سێكی دیارینه‌كردووه و له جێگه‌ی ئه‌و پۆسته داوای پۆستی دیكه ده‌كات.
ئاشكراشی كرد، به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان، یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێ گرنگ نییه و ئێستا داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات.
له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیش، كه پێشتر بڕیاردرابوو پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به یه‌كێتی بدرێت، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتی داوای پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات.
پێشتر پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر، رێككه‌وتنێكی سیاسی‌یان واژۆكرد و به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، پرسه‌كانی نێوانییان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، كه پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتن.
K24
