ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دەبێت و کۆسرەت رەسووڵیش سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی دەکات.
پێشتر لە 4/3/2019 پارتی و یەکێتی لەشاری هەولێر کۆبوونەوەو رێککەوتنێکی سیاسیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ واژۆ کرد و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەو دوو حزبەش یەکەم کۆبوونەوەیە دوای واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە و هاوکاتیشە لەگەڵ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان.
K24 -
