ئه‌نه‌كه‌سه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات گروپه چه‌كداره‌كان له عه‌فرین ده‌ربكات
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا ئه‌نه‌كه‌سه به بۆنه‌ی راپه‌رینی دوازده‌ی ئاداری رۆژئاوای كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندوه: راپه‌رینی دوازده‌ی ئادار له دژی رژێمی به‌عسی سووریا دیواری ترسی شكاند و دڕنده‌یی ئه‌و رژێمه‌ی ده‌رخست.
ئه‌نه‌كه‌سه راشیده‌گه‌یه‌نێت: رۆژئاوای كوردستان به قۆناخێكی مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێت, ئه‌مه‌ش پێویست به یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی ده‌كات. ئه‌نه‌كه‌سه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌زموونی عه‌فرین له ئه‌نجامی یارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی په‌یه‌ده بوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه. كامه‌ران حاجۆ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌ش بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له پرسی ده‌ستووری سووریا و مافی كورد كردووه، ئه‌مه جگه له باسكردنی پرسی رۆژهه‌ڵاتی فورات و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
كامه‌ران حاجۆ گووتیشی: فه‌ره‌نسا له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی رۆژهه‌ڵاتی فورات ناڕازییه و داوای به‌شداری ئه‌نه‌كه‌سه‌ش له‌و ناوچانه ده‌كات.
k24-
