زانيارى نوێ له‌ باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى پارتى و يه‌كێتييه‌وه‌

زانيارى نوێ له‌ باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى پارتى و يه‌كێتييه‌وه‌
سبەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە هەولێر کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی راگەیاند، سبەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی یەكێتی لە کابینەی نوێی حكوومه‌تى هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.

شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دەبێت و کۆسرەت رەسووڵیش سەرۆکایەتی شاندی یەکێتی دەکات.

هەفتەی رابردوو پارتی و یەکێتی لەشاری هەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتنێکی سیاسیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ واژوو کرد، کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەو دوو حزبەش یەکەم کۆبوونەوەیە دوای واژووکردنی ئەو رێککەوتنە و هاوکاتیشە لەگەڵ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان.
k24-
Top