هه‌سه‌ده نوێترين زانيارى له باره‌ى شه‌ڕى باغۆز بڵاوكرده‌وه
هه‌سه‌ده له به‌ياننامه‌يه‌كدا روونيكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانيان له چه‌ند قۆڵێكه‌وه ده‌ستيان به هێرش كردووه.
گوتيشى: پێشڕه‌وى كراوه و ژماره‌يه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى داعش ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، به فڕۆكه ده‌ستيان به بۆمبابارانكردنى مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانى داعش كردووه و له دوێنێوه 10 هێرشى ئاسمانى كراوه‌ته سه‌ر چه‌كدارانى داعش.
هه‌سه‌ده ئاشكراشيكردووه، 5 چهكداريان بريندار بوون و شه‌ڕ تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه‌ى هه‌سه‌ده، له رۆژى 3ى ئه‌م مانگه‌وه تا ئێستا نزيكه‌ى 4 هه‌زار كه‌س له باغۆز رايانكردووه و خۆيان راده‌ستى هه‌سه‌ده كردووه.
k24-
