داعش له قه‌ره‌چووغ خۆی رێكده‌خاته‌وه
لیوا زریان شێخ وەسانی، جێگری بەرپرسی میحوەری قەرەچووغ - مەخمووری هێزه‌كانی پێشمەرگەش دەڵێت: چەکدارانی داعش پشت بە شەڕی پارتیزانی دەبەستن و لە شەواندا چالاکن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، داعش چەکداری عێراقی و بیانی لە بناری قەرەچوغ کۆکردووەتەوە و بە ئاسانی گورزی گەورە لە سوپای عێراق دەوه‌شێنێت.
له‌كاتێكدا لە دوورەوە ئاسەواری گورزەکانی داعش بۆ سه‌ر هێزە عێراقییەکان دەبیندرێن، هێزەکانی پێشمەرگەش بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له ئاماده‌باشیدان، چونکە وه‌ك لەشکری خۆرانی, فەرماندەی هێزه‌كانی پێشمەرگە باسی لێوه ده‌كات، هەندێک جار داعش هەوڵی بەزاندنی ساترەکانی پێشمەرگە دەدات و جاری واش هه‌یه بەشێک لە چەکدارانی داعش بەرگەی دۆخه‌كه ناگرن و ناچاری خۆڕادەستکردن دەبن.
بوونی داعش لەو ناوچانە شتێکی نوێ نییە، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا چەندین جار هێزى هاوپەیمانان گورزی ئاسمانییان لە چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه وه‌شاندووه.
k24-
