هەولێر.. نازدار جزیری بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەكات

هەولێر.. نازدار جزیری بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەكات
نازدار جزیری، خانمە گۆرانیبێژی كورد، بەشداریی ئاهەنگی یادەکانی ئادار و نەورۆز لە هەولێر دەكات و چەند گۆرانییەكی نوێش پێشكەشی ئامادەبوان دەكات.

بەپێی زانیارییەكان، نازدار لە شەوی 2019/3/20، لە پاركی شانەدەری هەولێر، بەشداریی ئاهەنگی ئادار و هەڵكردنی ئاگری نەورۆز دەكات، بڕیاریشە چەند گۆرانییەكی ناو ئەلبوومە نوێیەكەی پێشكەشی ئامادەبوان بكات.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە هەرێمی كوردستان، هەروەها لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەلبوومێكی نوێی گۆرانی بەناوی (دە تو وەرە) بڵاو دەكاتەوە.

ئەمساڵ بە بۆنەی یادەكانی ئادار و نەورۆز، لە هەولێر زنجیرەیەك چالاكیی كولتووری و هونەری جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2019/3/11، بە وتاری پارێزگاری هەولێر ئاهەنگی یادەكانی ئادار و نەورۆز دەست پێ بكات، تاكوو شەوی چوارشەممەی داهاتوو 2019/3/20 بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە بەیانیان و ئێواران چالاكی ئەنجام دەدرێت.











باسنيوز
Top