کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق مۆڵەتی دوو مانگ بە لایەنە سیاسییەکان دەدات
مەعن هیتاوی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو حزبانەی دەیانەوێ بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن، دەبێ خۆیان تۆمار بکەن.
پێشتر پەرلەمانی عێراق رۆژی 16-11-2019ـی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاری کرد.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی کۆمسیاران هۆشداریی داوەتە حزب و لایەنە سیاسییەکان، کە دەتوانن تا رۆژی 15ـی ئایار ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە تۆمار بکەن و هەر حزبێک تا ئەو رۆژە ناوی خۆی تۆمار نەکات، مافی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکە نییە.
باسنيوز
