فیستیڤاڵى ئادار و نه‌ورۆز له شارى هه‌ولێر ده‌ستى پێ كرد
نه‌وزدا هادى، پارێزگارى هه‌ولێر له مەراسیمی فیستیڤاڵه‌كه‌دا گوتى: "11ى ئادار ڕۆژێكى مێژووى پڕ له سه‌روه‌رییه بۆ خه‌ڵكى كوردستان، به ره‌نج و ماندووبوونى خه‌ڵكى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاری خوازیى كوردستان كه خۆى لە ئاوێته‌ى ئه‌و ڕۆژه ده‌بینێته‌وه".
گوتیشی: "گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان بووه نموونه‌ى سه‌ركه‌وتن له هه‌موو عێراق، پارێزگاى هه‌ولێریش به سه‌ركه‌وتووترین پارێزگاى عێراق داده‌نرێت له هه‌موو ڕووه‌كان، پێویسته سوود له هه‌ڵه‌كانمان وه‌رگیرن بۆ ئه‌وه‌ى ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر بۆ نه‌وه‌كانمان دابین بكه‌ین، هه‌روه‌ك هه‌رێمى كوردستان فاكته‌رێكه بۆ هێزه زلهێزه‌كان و ئاسایشى ناوچه‌كه".
فیستیڤاڵی 10 ڕۆژەی ھەولێر، ساڵانە لە ڕۆژی 11ی ئادارەوە تاوەکوو 20ی ئادار ئەنجام دەدرێت و جۆش و خرۆشێکی تایبەت بە بۆنەکانی ئادار و نەورۆزی ھەولێر دەدات.
باسنيوز
