ڕاوەماسی قەدەغەکرا
له‌نوسراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێته‌رنه‌ری سه‌ربه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا کە ڕۆژی 10ی 3ی 2019 ده‌رچووه‌و گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی كشتوكاڵ له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كردووه و تێیدا هاتووه، "بڕیاردراوه به قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی له 15ی 3ی 2019، تاوه‌كو 14ی 6ی 2019".
رونیشكراوه‌ته‌وه، هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی، بۆ هاتنی وه‌رزی زاوزێی ماسی گهڕاندووەتهوهو جهختیشکراوەتەوە كه راوكردنی ماسی له‌ڕێی كاره‌باو ماده ژه‌هراویی و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، له‌گشت وه‌رزه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه.
باسنيوز
