پەرلەمانی عێراق پێنج پڕۆژە یاسا تاوتوێ دەکا

پەرلەمانی عێراق پێنج پڕۆژە یاسا تاوتوێ دەکا
پەرلەمانی عێراق دووەمین دانیشتنی وەرزی نوێی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا پێنج پڕۆژەیاسا تاوتوێ دەکات کە بڕیارە سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشداری لەو دانیشتنەدا بکەن.

بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئاداری ٢٠١٩، لە دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراقدا ئەو پڕۆژە یاسایانە تاوتوێ بکرێت:

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بەدەستهێندراوی ناڕەوا (الکسب غیر المشروع).

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی دەستپاکیی ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠١١.

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆەژەیاسای هەمواری یاسای پێبژاردنەکانی هاتوو لە یاسای سزادانی ژمارە ١١ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو و یاسا تایبەتەکەی دیکەی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٠٨.

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چارەسەرکردنی زیادەڕۆیی نیشتەجێبوون.

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای رەگەزنامە.


لەمبارەیەوە د. محەمەد شاکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ١١ی ٢٠١٩، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پرۆژە یاسا لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێ".

ڕوونیشی کردەوە: "سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشداری لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا دەکەن و ئامادە دەبن".










باسنيوز
Top