باشماخ.. دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا گیرا
بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕای گەیاندووە "كاتژمێر 4 ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەكشەممە 10/3/2019 یاریدەدەرێتیی ئاسایشی باشماخ دەستی گرت بەسەر بڕی یەك كیلۆ و 440 گرام و 40 سەنت مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاك لەگەڵ 24 حەبی هۆشبەر".
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "خاوەنی مادە هۆشبەرەكە دانیشتووی شاری سلێمانییە و بەنیاز بووە بەنهێنی لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە "خاوەنی مادە هۆشبەرەكە دەستگیر كراوە و ڕادەستی دادگا كراوە بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی".
باسنيوز
