شەقامێکی سەرەکی شاری هەولێر بەهۆی دووبارە قیڕتاوکردنەوە داخرا

شەقامێکی سەرەکی شاری هەولێر بەهۆی دووبارە قیڕتاوکردنەوە داخرا
شەقامێکی سەرەکی لە شاری هەولێر بەهۆی نۆژەنکردن و دووبارە قیڕتاوکردنەوەی داخرا و داوایەکیش ئاڕاستەی شۆفێران دەکرێت.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 11/3/2019، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە ئاگادارییەکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە تێیدا ڕایگەیاندووە، "ھەر ئێستا ڕێگای 100م لە نزیک کۆلیژی دەرمانسازی تا فاملی مۆڵ داخرا، داوا لە شۆفێران دەکەین ھاوکارمان بن".

داخستنی ئەم بەشەی شەقامی 100م بەهۆی ھەڵمەتی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامەکەیە لە ڕێگای کۆیە تاکو ڕێگای شقڵاوە.

شەقامە سەرەکییەکانی شاری هەولێر بەهۆی جەنجاڵی و زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە به‌شێوه‌یه‌كی نوێ نۆژەن دەکرێنەوە و یەکێک لەو شەقامانەش شەقامی 100 مەترییە.








باسنيوز
Top