چه‌كدارێك نهێنییه‌كانی داعش له دواپێگه‌ى رێكخراوه‌كه ئاشكرا ده‌كات
مونسیف موخه‌یر، ته‌مه‌ن 22 ساڵ، دوو مانگ به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز، وازی له داعش هێناوه و خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كردووه.
نهێنییه‌كانی كۆتا قۆناغی داعش
موخه‌یر باس له پشێوی ناو رێكخراوی داعش ده‌كات كه له لێواری له‌ناوچوونه و رایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتی زۆر له‌ناوخۆی رێكخراوه‌كه هه‌یه و سه‌ركرده گه‌وره‌كانیشی هه‌ڵاتوون، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ئێستا رێكخراوه‌كه بیر له قۆناغی داهاتوو ده‌كات.
ئاشكراشی ده‌كات، رێكخراوه‌كه سه‌دان ژن و پیاوی چه‌كداری خۆی ره‌وانه‌ی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كات له سووریا، كه وه‌ك شانه‌ی نووستوون.
به‌رپرسانی هه‌سه‌ده به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، موخه‌یر وڵاتینامه‌ی ئیتاڵی هه‌یه، به‌هۆی بۆردومانه‌وه قاچی برینداربووه و به دوور دار شه‌قه‌وه ده‌ڕوات.
موخه‌یر ده‌ڵێت: "هیوادارم بگه‌ڕێمه‌وه ئیتاڵیا لای كه‌سوكاری خۆم و هاوڕێكانم، ئه‌وان پێشوازیم لێده‌كه‌ن و هاوكاریم ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی ژیانێكی نوێ. ته‌نها ده‌مه‌وێت له‌و فیلمه بچمه ده‌ره‌وه.. ماندووبووم".
له میلانۆوه بۆ میادین
میدیاكانی ئیتاڵیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، دادگای میلانۆ له ساڵی 2017، به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی داعش و هێنانی چه‌كدار بۆ ناو رێكخراوه‌كه، سزای هه‌شت ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركردووه، به‌و جۆره‌ش له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیتاڵیا، ره‌نگه سزاكه‌ی وه‌ربگرێت.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز، هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 800 چه‌كداری داعشی به دیل گرتووه و نزیكه‌ی 2 هه‌زار ژنه داعش‌یش خۆیان راده‌ستكردووه، ئێستاش كه ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز به شێوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه، ژماره‌كه زۆر زیادی كردووه.
k24-
