پارتی ٦٩ ئەندامی لیژنەی هەمیشەییی لە پەرلەمان دەبێت
پەرلەمانی كوردستان ١٦٥ ئەندامی لێژنەی هەمیشەییی هەیە. سۆسەن محەمەد میرخان, ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پارتی دیموكراتی كوردستان ٦٩ ئەندامی لێژنەی هەمیشەییی وەبەر كەوتووە، بڕیارە لەسەر ئەو پرسەش كۆبوونەوەی دیكەمان لەناو خۆماندا هەبێت، بەپێی ژمارەی كورسییەكانیش پارتی ٦ تا ٧ سەرۆك لیژنەی وەبەر دەكەوێت و لە سەرجەم لێژنەكانیش جێگر و بڕیاردەری وەبەر دەكەوێت".
سۆسەن محەمەد میرخان گوتی: "لەسەر پرسی بڕیاردەر و جێگری سەرۆكلێژنەكان پەلە ناكرێت، تا بزانرێت بەركەوتەی حزبەكان لە حكوومەت چۆنە، بۆ ئەوەی هەماهەنگی لە نێوان پەرلەمان و حكوومەتدا هەبێت".
میرخان ڕایشیگەیاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان كەسانی پسپۆڕ و شارەزای بۆ سەرجەم لیژنەكان داناوە."
kdp-
