دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری کۆنفرانسی ئاشتی لەندەن دەکات
ئاوات ئەحمەد، نوێنەری دەزگای خیرخوازیی بارزانی لە یەکێتی ئەوروپا، بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵگە و دامەزراوەی (ئەحمەدیە) بەشداری کۆنفڕاسی ساڵانەی ئاشتیمان کرد لە لەندەن، کە ساڵانە لە ڕێکەوتی ٩-٣ هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت".
ئاوات ئەحمەد ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد، کە ئەمساڵ بە ئامادەبوونی ژمارەییەکی بەرچاو لە پەرلەمانتاران و وەزیران و پارێزگاکانی باشووری بەریتانیا و نوێنەری ١٣ وڵات و چەندین کەسایەتی گەورەی کەنیسە و سەنیگول و کەسایەتییە باڵاکانی ئایینی هیندرس و سیخو و بووزییەکان و زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتی دامەزراوەی ئەحمەدیە و ژمارەیەکی زۆر لە مێوانان بەشداربوون.
نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی باسی لەوەشکرد کە لە کۆنفڕانسەکەدا تشکخراوەتە سەر پێداویستی بەپەلە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لەهەموو جیهان. لە وتاری کردنەوەی کۆنفرانسەکەدا لەلایەن حەزرەتی خەلیفە غولام ئەحمەد سەرۆکی دامەزراوەی ئەحمەدیە لە جیهان، وێڕای بەخێرهێنانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئاماژەی بە مافەکانی کورد کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاوات ئەحمەد گوتیشی: "پەیوەندییەکی باش و پتە و لە نێوان ئێمە و دامەزراوەی ئەحمەدیە لەسەر بنەمای کاری مرۆیی و باوەڕبوون بە مافەکانی یەکتر هەیە و هەوڵیش دەدات داواکاری و مەینەتییەکانی خەڵکی کوردستان بە جیهان بناسێنێت".
باسنيوز
