له هه‌ڵه‌بجه فێستیڤاڵی هونه‌ری و كولتووریی خوێندنگه‌یه‌ك بەڕێوە چوو
م. گوڵزار جه‌لال ، سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه، ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ فێستیڤاڵێكی هونه‌ری و كولتووریمان ساز کرد كه تێیدا چه‌ندین چالاكیی هونه‌ری، كولتووری و زانستی و كاری ده‌ستی و شێوه‌كاریمان نمایش كرد، هه‌روه‌ها گۆرانی و میوزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێ پێشكه‌ش كران".
گوتیشی:"چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی قه‌یرانی داراییەوە ئه‌م جۆره چالاكییانه ڕاگیرابوون، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌نجاممان دا، ئامانج له ئه‌نجامدانیشی ئه‌وه‌یه كه كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌مان به نه‌وه‌ی ئێستا ئاشنا بكه‌ین".
باسنيوز
