بەهۆی بەعسەوە لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دەکرێت

بەهۆی بەعسەوە لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دەکرێت
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەهۆی حزبی بەعسی عێراقییەوە لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10-3-2019، خەلەف عەبدولسەمەد، سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە (سبەی) واژۆ بۆ بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە پەرلەمان لە محەمەد عەلی حەکیم، وەزیر دەرەوەی وڵاتەکەی، کۆ دەکەنەوە.

خەلەف عەبدولسەمەد هەروەها رایگەیاندووە، کە محەمەد عەلی حەکیم لە وەزارەتەکەیدا، دژایەتیی کەسوکاری قوربانییانی رژێمی بەعس دەکات و هەوڵ دەدات بەرپرسەکانی وەزارەتەکەی، کە پێشتر بەعسی بوون، لە لێپرسینەوە بە دوور بگرێ.










باسنيوز
Top