فه‌رمانبه‌ران: نێچیرڤان بارزانی شانی دایە بەرپرسیارێتیی و هەرێمی لە قەیران رزگار کرد
هاووڵاتییانی كوردستان به‌گشتی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچە خۆشحاڵن، له‌وبارەیە‌وه چۆمان محه‌مه‌د، مامۆستا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به هۆی پاشه‌كه‌وتی مووچە‌وه زیانی گه‌وره بەر كه‌رتی په‌روه‌رده كه‌وت، كه ماموستایان به هۆی كێشه‌ی دارایییه‌وه وه‌ك پێوست نه‌یانده‌توانی له هۆڵه‌كانی خوێندن وانه‌كانیان بڵێنه‌وه و بایكۆتی خوێندن زیانی به كه‌رتی په‌روه‌رده گه‌یاند.
محەمه‌د گوتی: "جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه حكوومه‌ت پاشه‌كه‌وتی مووچە‌ی هه‌ڵگرت، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێ سه‌رۆكوه‌زیران، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵێنه‌یدا له لووتكه‌ی ڕاستگۆیدا بوو، كه له كاتی پاشه‌كه‌وتی ناچاریی مووچە‌دا ڕایگه‌یاند، هه‌ركات ڕه‌وشی ئابووریی كوردستان باش بوو پاشه‌كه‌وتی مووچە هه‌ڵده‌گرین، من وه‌ك ماموستایه‌ك هه‌میشه گه‌شبین بووم كه ڕه‌وشی داراییی هه‌رێمه‌كه‌مان جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه قۆناخێكی باش و بڕیاره‌كه له ڕۆژێكی جوان‌دا كه ڕۆژی ٨ـی مارس بوو، ڕاگەیەنرا".
بێستوون به‌شاره‌تی، فه‌رمانبه‌ر، له‌باره‌ی لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچەوە گوتی: "بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقەوە و شه‌ڕی داعش و هاتنی نزیكه‌ی سێ ملیۆن ئاواره بۆ باشووری كوردستان، هۆكار بوون بۆ ئەوەی حكوومه‌ت پاشه‌كه‌وتی ناچاریی مووچە جێبه‌جێ بكات، ئێستاش كه ڕه‌وشی ئابووریی كوردستان جێگر بووه‌ته‌وه، حكوومه‌ت پاشه‌كه‌وتی مووچە‌ی له‌سه‌ر مووچە‌كه‌مان لابردووه و جێگای ده‌ستخۆشییه".
به‌شاره‌تی ده‌ڵێ: "هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران، نێچیرڤان بارزانی، بوونه هۆكار كه هه‌رێمه‌كه‌مان له‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه ڕزگار بكات و سه‌ر بكه‌وێت به‌سه‌ر ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كاندا، ئێستا كوردستان به‌رەو سه‌قامگیری هه‌نگاو ده‌نێت، داواش ده‌كه‌ین حكوومه‌ت له چاكسازییه‌كانی به‌رده‌وام بێت".
داوا ده‌كرێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌وامیی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ڕێكکە‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات كه جارێكی دیكه له بوونی ناكۆكیی سیاسی‌دا هیچكه‌س بۆی نه‌بێت ده‌ست بۆ بڕینی قووتی هاووڵاتییانی كوردستان به‌رێت.
ماجید خه‌لیل، ماموستای زانكۆ، له‌وباره‌یەوه ده‌ڵێ: "هه‌نگاونان بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچە كارێكی باشه و ده‌بێ ڕێكکه‌وتنێكی وا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكرێت كه جارێكی دیكه هیچ ناكۆكییەكی سیاسیی نێوان كوردستان و عێراق نه‌بێته فاكته‌ری بڕینی بوودجه‌ی كوردستان."
ئه‌و ماموستایەی زانكۆ گوتیشی: "هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچە خۆشحاڵیی لای هاووڵاتییان دروست كردووه و ئاشته‌واییی نێوان لایه‌نه‌كان و بووژانه‌وه‌ی بازاڕ و كۆتاییهاتنی بایكۆتی خوێندن و ده‌ستكردنه‌وه به پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئومێدی لای ئێمه دروست كردووه، ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به وڵاتانی توركیا و ئێران و باشووری عێراق له ڕه‌وشێكی زۆر باشدایه".
كوردستان ژێرخانێكی ئابووریی به‌هێزی هه‌یه، ئه‌و ماموستایه‌ی زانكۆ گوتی: "كوردستان له ژێرخانی ئابووریدا به‌هێزه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی ئابلۆقه‌ی ئابووری بده‌ن، به‌ڵام دواجار به هۆی بوونی نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانەوە ده‌توانێت خۆی له قه‌یرانی دارایی ڕزگار بكات و هه‌میشه‌ش گوتوومه قه‌یرانی داراییی كوردستان كاتییه".
شه‌ڕی داعش و ئابلۆقه‌ی ئابووری و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر بۆ كوردستان وای كرد حكوومه‌ت بیر له سیسته‌می پاشه‌كه‌وت بكاته‌وه و ڕه‌وشی ئابووریی هاووڵاتییان ناجێگیر بێت و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاد ببن.
كارزان سه‌لام، پارێزه‌ر له دادگای هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه به‌وه ده‌كات: "قه‌یرانی دارایی و پاشه‌كه‌وتی مووچە كه هۆكاره‌كه‌ی شه‌ڕی داعش و بڕینی بوودجه‌ی كوردستان بوو له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقەوە، كاریگه‌ریی خستبووه سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگا و كێشه خێزانییه‌كان و زیادیان كردبوو، كه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌وه بوو كوردستان له قه‌یرانه‌كان ڕزگار بكات، ئه‌وه‌ش بوو به‌شێك له حیزبه‌كان له قه‌یراندا حكوومه‌تیان به‌جێ هێشت. بەڵام نێچیرڤان بارزانی شانی دایه به‌ر به‌رپرسیاره‌تی و وڵاتی له قه‌یرانی دارایی ڕزگار كرد".
ناوبراو ده‌ڵێ: "به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی بووه سه‌فیری حوکمڕانی، هه‌میشه چاوه‌كان له‌سه‌ری بووه، كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به قه‌یرانی دارایی بهێنێت، ئه‌مڕۆش ده‌بینین بووژانه‌وه له ته‌واوی كه‌رته‌كانی كوردستاندا به‌رده‌وامه".
kdp-
