له هه‌ولێر فیستیڤاڵی یادەکانی ئادارو نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت
تاهیر عه‌بدوڵڵا، جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "له 11/3/2019 فیستیڤاڵی ئادار و نه‌ورۆز ده‌ستپێده‌كات تاکو 20/3/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت هاوشێوه‌ى ساڵانى ڕابردوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوانتر یادى جه‌ژنه‌كانى ئادار، ڕاپه‌رین و نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه‌وه".
گوتیشى: "له 11/3/2019 له‌سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر له یادى ئازادكردنى هه‌ولێر ئاهه‌نگێكى فراوانى جه‌ماوه‌رى ساز ده‌كرێت فیستیڤاڵی ئادارو نه‌ورۆز ده‌ستپێده‌كات، به ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له پاركى شانه‌ده‌ر له 20/3/2019 كۆتایى دێت، له‌و 10 رۆژه‌دا چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆرى وه‌ك چالاكى رۆشنبیرى، هونه‌رى، شێوه‌كارى، وه‌رزشى، كردنه‌وه‌ى پێشانگا و شانۆگه‌رى به‌به‌شدراى هونه‌رمه‌ندانى ناوخۆیى و بیانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
تاهیر عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: ئه‌و فیستیڤاڵەی پارێزگاى هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڕۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ولێر ئه‌نجامى دەدرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گه‌شتیارێكى زۆر سه‌ردانى بكات، هه‌وڵده‌درێت سپۆنسه‌ر بۆ ئه‌و فیستیڤاڵە دیاری بكرێت.
باسنيوز
