هاتوچۆی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی سیستمی پێبژاردنی سزای كامێرای ھاتوچۆ دەدات
ئەمڕۆ شەممە 9/3/2019، فازڵ حاجی، گوتەبێژی ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەو زانیارییانەی باس لە ھاككردنی سیستمی پێبژاردنی سزای كامێرای ھاتوچۆ دەكەن، راست نین، بەڵام نایشارینەوە لە ھێڵی ئینتەرنێت كێشەی تەكنیكی پەیدا بووە، بەڵام ھەموو فایلەكان پارێزراون و ھەر ھاووڵاتییەك سەرپێچیی كردبێت و لەلایەن كامێراكانەوە تۆمار كرابێت، لای بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ ھەیە و پارێزراوە".
گوتیشی: "ئەو كێشەیەی دروست بووە، تەنھا لە پێبژاردنی ئۆتۆمبێلی تایبەتە، ھەندێك جاریش لۆدی زۆر دەكەوێتە سەر سیستمەكە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی لە كاتی خۆیدا نەكرێتەوە كاتێك ھاوڵاتی سەردانی ماڵپەڕی ھاتوچۆ دەكات".
ڕوونیشکردەوە، پلان ھەیە لە چەند شوێنێكی دیكەی ھەولێر كامێرای ھاتوچۆ جێگیر بكرێت، بە تایبەتی ئەو شەقامانەی نوێن، وەك شەقامی 120 مەتری، كە لە بەشێكی شەقامەكە جێگیر كراون، ئەوەشی كامێراكان تۆماری دەكەن، راستەوخۆ ناچنە ناو سیستم و وێنە و كاتی سەرپێچییەكە دێتە بەڕێوەبەرایەتی، ئینجا دەخرێنە نێو سیستمی پێبژاردن.
باسنيوز
