ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆ دەبێتەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆ دەبێتەوە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتیی کوردستان کۆدەبێتەوە و ڕەوشی سیاسیی و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ دەکات.

ماڵپەڕی کوردستان24 بڵاوی کردووەتەوە، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ 10/3/2019 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رەوشی سیاسی و دواین پێشهاتەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رەوشی دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنەکان و رێککەوتنی سیاسی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی و گۆڕان باس ده‌كرێت.

ڕوونیشکراوەتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی، بڕیار لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەو بابه‌تانه‌ بدرێت.









باسنيوز
Top