سەفین دزەیی: پێش نەورۆز مووچەی مانگی ١٢ بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێ
سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئاداری ٢٠١٩ ڕايگەیاند: ”ئەوەی کە ئەم مانگە دابەش دەکرێت، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٨ی فەرمانبەرانە“.
ڕوونیشی کردەوە کە وەزارەتی دارایی ”خەریکی“ ئامادەکارییە تاوەکوو مووچەکە بەبێ پاشەکەوت پێش جەژنی نەورۆز دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات و لە سبەی یەکشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠١٩ەوە بە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت دەست پێ دەکات.
باسنيوز
