نووسینگەی ئازاد جندیانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
بەپێی ئەو ڕوونکردنەوەیە، گومان دەکرێت ئیمەیڵەکە ”هاک و شتی تر“ی بەدواوە بێت و هەموو لایەکیان لەم مەترسییە ئاگادار کردووەتەوە.
ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:
روونکردنەوەیەک لە ئۆفیسی بەڕێز ئازاد جندیانییەوە.
لەدوێنێەوە بەبەرنامە، نامەیێکی گۆماناوی لەئیمەیڵێکی ساختە بەناوی (jndyany.office@yahoo.com) بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووس ناردراوە کە گومانی ھاک و شتی تری لێ دەکرێت، بۆیە کاک ئازاد جندیانی بەباشی زانی روونکردنەوەیەکی پێویست بدرێت و ھەمووان لەم مەترسییە ئاگاداربکاتەوە.
تێبینی: وێنەی ئەو نامە و ئیمەیلە گوماناویە ھاوپێچی ئەم روونکردنەوەیە.
ئۆفیسی تایبەتی
ئازاد جندیانی
٩ی ئاداری ٢٠١٩
باسنيوز
