رێباز حەملان: نێچیرڤان بارزانی دۆخه‌كه‌ی گه‌یانده‌ کەنارێکی ئارام

 رێباز حەملان: نێچیرڤان بارزانی دۆخه‌كه‌ی گه‌یانده‌ کەنارێکی ئارام
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە کەشتیوانێکی خاوەن ئیرادە ناودەبات کە بە جورئەتەوە بەرەوڕووی ھەموو ئاڵنگارییەکان وەستایەوە و توانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەکان لە کۆتاییدا بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فەیسبووکی خۆی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە لەژێر ناوی "نێچیرڤان بارزانی کەشتیوانێکی خاوەن ئیرادەبوو".

رێباز حەملان نووسیویەتی: "سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە جورئەتەوە بەرەوڕووی ھەموو ئاڵنگارییەکان وەستایەوە، دوای بڕینی بودجە و ھاتنی دڕەندەترین گرووپی تیرۆریستی کە بە داعش ناسرابوو و دروستبوونی قەیرانی دارایی و ململانێی ناوخۆیی و کێشەکانی بەغدا و داخستنی فڕۆکەخانە و داخستنی دەروازەکان و پەلاماردانی پایتەختی ھەرێمی کوردستان و ھەوڵدان بۆ لە ناوبردنی کیانی ھەرێمی کوردستان".

وەزیری دارایی دەڵێت: "بە دیپلۆماسییەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ و ئەمریکا و ئەوروپا و بەپشتیوانی و لەخۆبوردەیی و سیاسەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی لە سەرۆکایەتی ھەرێم و پاشان وەک سەرکردەیەکی گەورەی کورد کە بەرگری و پشتیوانییەکی بێ وێنەی ھەرێم و حکوومەتی کرد، هەروەها خۆڕاگری هاووڵاتیانی هەرێمەکەمان و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەڵێندەران و ورەی پۆڵایینی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و قوربانیدانی شەھیدە سەربەرزەکانمان و ھەروەھا، ستافی کابینەی هەشت کە شانیان دایە بەر کێشە و ئاڵنگارییەکان و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییان خستەسەر ناوی خۆیان و بوونە پاڵپشتێکی بەھێز بۆ سەرۆکوەزیران کە توانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەکان لە کۆتاییدا بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام".

kdp -
Top