فراکسیۆنی پارتی: به هه‌وڵی سه‌رۆک بارزانی و دیبلۆماسیه‌تی نێچیرڤان بارزانی بڕیاره مێژووییه‌که درا
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، هه‌ڵبه‌ت بڕیاری پاشه‌که‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی کوردستان له کاتی خۆیدا، بڕیارێکی قورس بوو، به‌ڵام هۆکاره‌کانی ئه‌و بڕیاره له سه‌رووی ئیراده‌ی دامه‌زراوه و ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان بوو، ئه‌ویش وه‌ک سزادانی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئه‌وکاتی عێراق و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، لەگەڵ شه‌ڕی داعش و به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هەروەها هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆری ئاواره وه‌ک په‌ناگه‌یه‌کی ئارام بۆ هه‌رێمی کوردستان".
فراكسیۆنی پارتی رایگەیاندووە، هه‌رچه‌ند پێشتر ئه‌و سۆزه به جه‌ماوه‌ری کوردستان درابوو هه‌موو هه‌وڵێک چڕ ده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ناچاریه هه‌ڵوه‌شێته‌وه، به خۆشحاڵی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ به هه‌وڵی هه‌موو په‌رۆشانی ئه‌و پرسه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ڕۆڵی کاریگه‌ری سه‌رۆک بارزانی و چوون و سه‌ردانی بۆ به‌غدا، کلیلی ئه‌و چاره‌سه‌ریه بوون، هه‌روه‌ها دیبلۆماسیه‌تی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌نگاوه به‌رده‌وامه‌کانی و ته‌فاهووم و تێگه‌یشتنی به‌ڕێز عادل عبدولمه‌هدی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ڕۆڵی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق که به‌گیانێکی یه‌کگرتوو له‌و بابه‌ته هه‌وڵیان دا، ئه‌مڕۆ بڕیاره مێژووییه‌که درا".
فراکسیۆنی پارتی سوپاسی خۆڕاگرای و ئارامی و گیانی به‌رپرسیارانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی كرد، رایگەیاند ئارامی و ته‌حه‌موولی ئه‌وان زامنی هه‌میشه پێشکه‌وتن و به‌هێزی کوردستانه.
له کۆتایشدا وێڕای پشتیوانی فراکسیۆنەكە له هه‌نگاوه‌کانی حکوومه‌ت، دووپاتی كردووەتەوە که زامنی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دەبن له زه‌مانه‌تی ئه‌و به‌شه مووچه‌یه‌ی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو پاشه‌که‌وت کراوه و پشتیوانی هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌ت ده‌بن تا له ئاینده ئه‌و مافه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان ده‌سته‌به‌ر بێت.
kdp -
