چواره‌مین فێستیڤاڵی ڕۆژی شاره‌زوور به‌ڕێوه چوو
به‌مۆ ئه‌مین، به‌رێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور، ڕايگه‌یاند: "ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م فێستیڤاڵه، گه‌یاندنی په‌یامێكی ئاشتی و برایه‌تییه، نمایشكردنی ئه‌و كار و توانایانه‌یه، كه له شاره‌زوور هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور گوتی: "ئه‌مڕۆ ڕۆژی 8ی مارس و ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی شاره‌زووره، بۆیه ڕۆژێكی تایبه‌ته و ده‌ستپێكی چونه ناو وه‌رزی به‌هاریشه".
گوتیشی: "فێستیڤاڵه‌كه ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا چه‌ندین جۆر چالاكی هونه‌ری، وه‌رزشی و ئه‌ده‌بی ئه‌نجام ده‌درێت، كاری ده‌ستی خانمان و شیرینی نمایش ده‌كریت له‌گه‌ڵ پیشكه‌شكردنی زانیاری له‌سه‌ر شاره‌زوور و خسته‌نه‌ڕووی بۆ به‌شداربوان".
باسنيوز
