لە حاجی ئۆمەران 6 باری گوڵی سروشتی گەڕێندرانەوە بۆ ئێران

لە حاجی ئۆمەران 6 باری گوڵی سروشتی گەڕێندرانەوە بۆ ئێران
بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنینی لێژنەی هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی حاجی ئۆمەران، دەیان تەن گوڵی سروشتی ئێرانی گەڕێندرانەوە.

سیروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رايگەیاند، لە درێژەی كار و چالاكییەكانی لێژنەكانی سنووری حاجی ئۆمەران بۆ رێگەگرتن لە كەلوپەل و خۆراكی ناشیاو، دوای ئەوەی پشكنین بۆ (6) بارهەڵگر گولی سروشتی كرا، بەهۆی دەرنەچوون لەپشكنینی لێژنەی هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵ، گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتی ئێران".

بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، گوتیشی، هۆكاری دەرنەچوونی ئەم بارهەڵگرانەی گوڵی سروشتی، بەهۆی بوونی خۆڵ لە ئینجانەكانی و چەند رێنمایەكی دیكە بوو، بەمەش لەلایەن لێژنەی هاوبەشی كۆمەڵگەوە گەڕێندرانەەوە بۆ ئێران.










باسنيوز
Top