بۆ يه‌كه‌مجار ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى گه‌وره‌ترين شاره‌وانى له كه‌نه‌دا هه‌ڵده‌درێت
رۆژى 16ى مارس، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵيادى كيميايبارانى هه‌ڵه‌بجه له شارى تۆرۆ‌نتۆ، ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى شاره‌وانى هه‌ڵده‌درێت.
ئه‌و چالاكييه، به هه‌وڵ و كۆششى هاووڵاتييه‌كى كوردى دانيشتووى كه‌نه‌دا، به ناوى سه‌رتيپ كاكه‌يى، ده‌كرێت.
سه‌رتيپ كاكه‌يى، پێشتر سه‌رۆكى ماڵى كورد (كوردش هاوس) بووه له تۆرۆ‌نتۆ. له ئێستادا به هاوكارى و پشتيوانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى تۆرۆ‌نتۆ، (جيم كه‌ره‌جيانيس) ره‌زامه‌ندى بۆ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى شاره‌وانى شاره‌كه‌ى وه‌رگرتووه.
k24-
