ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌
بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆببێته‌وه‌ و پرسی هه‌ڵگرتنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاووتوێ بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، سبه‌ی هه‌ینی، 8ی ئادار/ مارسی 2019، كۆده‌بێته‌وه‌، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

ئه‌گه‌رچی پرسی هه‌ڵگرتنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتووێ ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه‌ حكوومه‌ت چ بڕیارێك له‌ باره‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه‌ ده‌رده‌كات.
k24-
Top