گەورە توێژەرانی پەیمانگای واشنتن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد

گەورە توێژەرانی پەیمانگای واشنتن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد
  ئێوارەی چوارشەممە، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە دەیڤید پۆلاك و مایك نایس، گەورەتوێژەرانی پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمەریكا كرد.

لە دیدارێكیدا لەگەڵ گەورە توێژەرانی پەیمانگەى واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریكا، جێگرى سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەنگاوەكانی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/٣/٧، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە نوسینگەی خۆی لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیی كرد لە دیڤید پۆلاك و مایك نایس، گەورە توێژەرانی پەیمانگەی واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریكا.

لە دیدارێكدا دیڤید پۆلاك و مایك نایس، گەورە توێژەرانی پەیمانگەی واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەلاَتی ناوەڕاست لە ئەمریكا، وێڕای پیرۆزباییكردن لە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستەكەى، ئاماژەیان بەرۆلی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و لەباوەشگرتنى ئەو ژمارە زۆرەى ئاوارەكان بەرزنرخاند.

هەر لەدیدارەكەدا باسى بارودۆخی سیاسیی هەرێمى  كوردستان و هەنگاوەكانى پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرا. لای خۆشییەوە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، وێڕای بەخێرهێنانی دیڤید پۆلاك و مایك نایس، پوختەیەك لە هەنگاوەكانی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان و رێككارە یاساییەكانی بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان خستەڕوو.
هێمن هەورامی، رایگەیاند: "بۆ ئەم خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نێو پەرلەمان هەڵدەبژیردرێت بە گوێرەی رێوشوێنە یاساییەكان تاك دەستووری هەرێمی كوردستان دەنووسرێتەوە".
kdp-
Top