له هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی كرایه‌وه
سۆران عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌ردی هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: "ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له باخچه‌ی ساوایانه‌وه تاکو قۆناغی 12ی ئاماده‌یی تێدایه، حکوومەتی كوریا به شیوه‌یه‌كی خێرخوازی پیشكه‌ش به منداڵانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد، به‌شێوازیكی جوان و به دیزاینێكی سه‌رده‌میانه دروستكراوه و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی خوێندنیشی تێیدا ده‌سته‌به‌ركراوه".
گوتیشی: "ماوه‌ی دووساڵه به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دانراوه و له‌ماوه‌ی یاسایی خۆیدا ته‌واویانكرد، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوە تاکو ته‌واوبوونی پڕۆژەکە به كه‌لوپه‌له‌كانی ناویشییه‌وه، نزیكه‌ی 5 ملیۆن دۆلاری تێچووە".
باس‌نیوز
