هاتوچۆ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی زیادبوونی تۆماری یەکەم جاری ئۆتۆمبێل بڵاو دەکاتەوە

هاتوچۆ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی زیادبوونی تۆماری یەکەم جاری ئۆتۆمبێل بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی زیادبوونی ڕسووماتی تۆماری یەکەم جاری ئوتۆمبێل بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/3/2019، ڕائید (کاروان محمد صدیق) گوتەبێژەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە: "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوەو رسوماتی تۆمارکردنی یەکەم جاری ئۆتۆمبێل هەر وەک پێشووەو هیچ زیای نەکردووە وە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە بوونی نییە".

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕائیدی هاتووچۆ (کاروان محمد صدیق) ووتەبێژەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوەو رسوماتی تۆمارکردنی یەکەم جاری ئوتومبیل هەر وەک پێشووەو هیچ زیای نەکردووە وە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە بوونی نییە.










باسنيوز
Top