سبەی یەکێتی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکوومەت دەستنیشان دەکا

سبەی یەکێتی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکوومەت دەستنیشان دەکا
بڕیارە ڕۆژی هەینی ٨ی ئاداری ٢٠١٩، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە و پرسی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ بکات.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕايگەیاند: "سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە و پرسی یەکلاکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە یەکێتی تاوتوێ دەکەین".

ڕوونیشی کردەوە، :" ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە دەنگدان لە نێوان بێگەرد تاڵەبانی و رێواز فایەق، یەکێکیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان دەکەن، ھەروەھا کەسێک بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ئایندەی کوردستان دەستنیشان دەکرێت، ھەرچەندە تاوەکو ئێستا تەنھا قوباد تاڵەبانی ناوی هەیە کە ئەو پۆستە وەربگرێت، پەڵام ئەگەر کەسێکی دیکە داوای ئەو پۆستە بکات، بێگومان ناوی ئەو کەسە دەخرێتە دەنگدانەوە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەنگی لەسەر دەدەن".

رۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠١٩، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێرییان ئەنجام دا و لە کۆتاییدا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد.













باسنيوز
Top