دكتۆر عەرەفات ستونی: رێککەوتنی پارتی و یەکێتی، دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان مسۆگەر دەکات
ئەندام پەرلەمانەكە لە توێتێكیدا دەڵێ، رێککەوتنی حزبەکەی و یەکێتی، خاڵی گرنگی تێدایە و، دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان مسۆگەر دەکات.
دكتۆر عەرەفات هەروەها دەڵێ : كاری گرنگی رێککەوتنەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، ”رێککەوتنەکە کاملە و هەمووی دەگرێتەوە“.
رۆژی دووشەممە 4-3-2019، شاندی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە و دواتر نێچیرڤان بارزانیی جێگری سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، رێککەوتنی حزبەکانیان واژوو کرد.
