بەهۆی مەترسییەکانی داعشەوە ژماره‌یه‌ك گوندى كوردنشینی سنوورى خانه‌قین چۆڵ دەکرێن
هێرش جه‌بارى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك - گه‌رمیانى پارتی، ڕاگه‌یاند: "دۆخى سه‌نته‌رى شارى خانه‌قین هاوشێوه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى تر خراپه و كرده‌وه توندوتیژییه‌كان له شاره‌كه زیادى كردووه".
ڕاشیگه‌یاند: "له ده‌وروبه‌رى خانه‌قینیش جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش هه‌یه و زۆر جار ئه‌وانیش كرده‌وه‌ى توندوتیژی دژ به دانیشتووانى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى خانه‌قین ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه‌یانه‌وه ژماره‌یه‌ك لە گونده كوردنشینه‌كان چۆڵ كراون".
گوتیشی: "دواى ئه‌وه‌ى له ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ حه‌شدى شه‌عبی خانه‌قینی داگیركرد، ئێستا ده‌یانه‌وێت باره‌گاكانیشمان به شێوه‌ى نایاسایی له‌سه‌ر خۆیانی تاپۆ بكه‌ن له‌و شاره".
٤٢گوندى كوردنشین و هه‌روه‌ها ١١ گوندى تێكه‌ڵ له كورد و عه‌ره‌ب له سنوورى خانه‌قین له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى دیكه گوندى عه‌ره‌بنیشن هه‌یه، به‌شێك له گونده كوردنشینه‌كان به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانى داعش بۆ سه‌ر ئه‌و گوندانه ، ماڵەکانیان چۆڵ كردووه.
bas news-
