زیاتر لە 25٪ی ئەوانەی ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران لەسێدارە دراون کوردن

زیاتر لە 25٪ی ئەوانەی ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران لەسێدارە دراون کوردن
بە پشتبەستن بە ناوەندی ئاماری دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە سالی ٢٠١٨ی زایینیدا ٢٧٣ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە ٧٠ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٨ زایینیدا لانیکەم ٢٧٣ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی لەسیدارەدراوانی ساڵی ٢٠١٧، ئەو ڕێژەیە ٤٨٪ کەمی کردووە.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ڕایگەیاند کە لەو ساڵەدا ٦٩ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون کە ڕۆژێک دوای ئەو ڕاپۆرتە هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەسێدارە درا و ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە ساڵی ٢٠١٨دا لەسێدارە دراون، گەیشتە ٧٠ کەس.

بە سەرنجدان بە ئامارەکانی ئەو دوو ڕێکخراوە دەردەکەوێت کە ٢٥.٥٪ی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە ئێران لەسێدارە دراون، هاووڵاتیی کورد بوون.

هەروەها، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا لە هەموو ئێران ٥ ژن لەسێدارە دراون کە ٣ کەسیان کورد بوون.










باسنيوز
Top