هۆکاری ڕاگرتنی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لەنێو وەزارەتی دارایی ئاشکرا دەکرێت
بەپێی زانیارییەکان، ھۆکاری ڕاگرتنی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لەنێو وەزارەتی دارایی بەھۆی ئەوەیە، کە بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و گەنجینەکان، داوای گواستنەوەی ڕاژەکانیان دەکەن، لە چوارچێوەی خودی وەزارەتەکە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی داراییش ناڕەزایی بەشێک لە فەرمانبەرانی لێ کەوتووەتەوە.
ھەروەھا بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی ، یەکێک لەو ھۆکارانەی، کە بەشێک لە فەرمانبەران داوای گواستنەوەی ڕاژەکانیان دەکەن، بەھۆی جیاوازیی ئەو بڕە پارەیەیە، کە مانگانە جگە لە مووچە، وەکوو ھاوکاری بە فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی دەدرێت.
مانگانە لەنێو فەرمانگەکانی وەزارەتی دارایی، جگە لە مووچە بڕە پارەیەک وەکوو ھاوکاری بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت و بڕی ھاوکارییەکەش لە فەرمانگەیەک بۆ فەرمانگەیەکی تر جیاوازە، کە بڕەکەی لەنێوان ١٠٠ بۆ ٤٠٠ ھەزار دینار دەبێت.
باسنیوز
