خێزانێكى ديكه‌ى ئێزدى له باغوز رزگار كران
زياد شێخ عه‌ڤداڵ، سه‌رۆكى ماڵى ئێزدى له كانتۆنى جزيره، ، له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا توانراوه 21 منداڵ و ژنى ئێزدى له باغوز رزگار بكرێن.
گوتيشى: هێشتا به‌رده‌وامين له هه‌وڵه‌كانمان بۆ رزگاركردنى ته‌واوى ئه‌و ئێزديانهى له ده‌ست چه‌كدارانى داعش ماونه‌ته‌وه.
گوتيشى: زۆرێك له منداڵه‌كان زمانى كوردييان بير چووه‌ته‌وه و ماوه‌ى زياتر له چوارساڵ و نيوه له كه‌سوكاريان دابڕاون.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر باغوز راگرتووه، تا ئه‌و كاته‌ى هێزه‌كانيان رێڕه‌وى ئارام بۆ ده‌ربازبوونى مه‌ده‌نييه‌كان له ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه و سه‌رجه‌م مه‌ده‌نييه‌كان رزگار ده‌كات.
k24-
