دڵشاد شەهاب: پارتی نیەتی ئەوه‌ی نیە هیچ لایەنێكی سیاسی پشتگوێ بخات

دڵشاد شەهاب: پارتی نیەتی ئەوه‌ی نیە هیچ لایەنێكی سیاسی پشتگوێ بخات
لە دیدارێكی ئەكادیمی و سیاسی بۆ سیاسییەكانی كوردستان، دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە پێكنەهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ باری نایاسایی هەرێمی كوردستان و پێچەوانەی هەموو ئەو رێكەوتنانەیه كە پێشتر كراون.
 
ئەمڕۆ دووشەممه‌، دڵشاد شەهاب لە شارۆچكەی ئامێدی لە دیدارێكی ئەكادیمی گوتی، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت و بگەینە رێكەوتن بۆ ماوەی یەك ساڵ هەڵبژاردن دواخرا، لە هەڵبژاردنەكان دا دەركەوت كە تەنیا پارتی لەگەڵ ئەوە بووە هەڵبژاردن بەرێوە بچێت.
 
 ئەندامەكەی شاندی دانووستانكاری پارتی ئاشكرای كرد، پارتی هیچ سكاڵایەك دژی سووتانی دەنگەكانی خۆی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نەكردووە، باشترین هەڵبژاردن لە مێژوویی عێراق دا هەڵبژاردنەكانی رابردوو بووە لە هەرێمی كوردستان و عێراقیش.
 
ئاماژەی دا، پارتی دیموكراتی كوردستان رۆڵێكی گاریكەر و ئەرێنی لە دانوستاندنەكان دا بینییوە بەتایبەتی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، بەڵام هیچ بڕیارێك نەبووە كە پارتی بەبێ یەكێتیی حكوومەت پێكبهێنێت پارتی پێش سێ مانگ دەیتوانی بەبێ یەكێتیی ئەوە بكات، بەڵام لەبەرچاوگرتنی رەوشی سیاسی كوردستان و فرە حیزبی پارتی حكوومەتی تا ئێستە دواخستووە.
 
شەهاب لە درێژه‌ی قسەكانی ئەوەشی باس كرد كە نابێت پێكهێنانی حكوومەت بەهۆی كێشە نێوخوییەكان دوابخرێت و پارتی هەوڵی جدی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسەییەكانی كوردستان دەكات بو پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، بەڵام دەبێت ئەوانیش هاوكاربن بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتیان چاوەرێ دواكەوتنی حكوومەت نەكەن، هەڵبژاردنەكان بەبێ كێشە بەرێوەچۆن و پارتی نیەتی ئەوەیان نیە هیچ لایەنێكی سیاسی پشتگوێ بخات.
kdp-
Top