لە کەرکووک کارمەندێکی ئاسایشی یەکێتی کوژرا
ئیدریس ڕەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە ۲٥/۲/۲۰۱۹ بەهۆی شەڕی نێوان دوو ماڵ لە گەڕەکی (قادسیە)ی شاری کەرکووک، کەسێک کوژراوە کە کارمەندی ئاسایشی یەکێتییە لەو شارە".
ئەوەشی خستە ڕوو: "کوژراوەکە ناوی "چاودێر فریاد"ە و پیشەی ئاسایشە، هۆکاری شەڕەکە نازانرێت، بەڵام دیارە شەڕی نێوان دوو ماڵ بووە".
باسنيوز
