هەرێمی كوردستان... ماوەی پێدانی كارەبا دەبێتە 20 كاتژمێر

هەرێمی كوردستان... ماوەی پێدانی كارەبا دەبێتە 20 كاتژمێر
بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا ئاشكرای كرد لە مانگی داهاتوودا پلانیان هەیە پێدانی كارەبا بكەنە 20 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا.

محەمەد ئەمین ھەورامی ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا ڕايگەیاند بەهۆی كەمبوونەوەی شەپۆڵی سەرما، پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان زیاتر دەبێ. ئێستە شەو و رۆژ 12 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان، ئەگەر شەپۆڵێكی سەرما هەبێت، ئەوە كەمتر بووە، بەڵام چەندە لە زستان دوور بكەوینەوە، كارەباش خواستی لەسەر كەم دەبێتەوە.

ئێستە بەرهەمی كارەبا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 3 هەزار مێگاوات كارەبایە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی كارەبا پلانێكی وەزارەتەكەی بۆ زیادكردنی پێدانی كارەبا ئاشكراى كرد و گوتی بۆ مانگی داهاتوو، بە تایبەت لە مانگی 4 و 5 پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان بەرز دەبێتەوە بۆ 20 كاتژمێر.

هەورامی روونی كردەوە بەهۆی زیادكردنی غازی سرووشتی، وێستگەكانی كارەبا زۆربەیان بە غازی سروشتی كار دەكەن و خەرجیەكانیان لەسەر حكوومەت كەم بووەتەوە.












باسنيوز
Top