شەقامە سەرەکییەکانی شاری هەولێر بەشێوەیەکی نوێ نۆژەن دەکرێنەوە
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر گوتی: "پرسی رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر خراوه‌ته به‌رنامه‌وه، شه‌قامی ئیسكان دوای نۆژه‌نكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی ئاووئاوه‌ڕۆ و كاره‌با ئێستاش قۆناغی قیرتاوكردنی ده‌ستی پێكردووه".
قائیمقامی هه‌ولێر له‌باره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی 30م، 40م، 60م و 100م شاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی خسته‌روو، "به‌رنامه هه‌یه بۆ ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌كییانه‌ی هه‌ولێر و ده‌ست به‌به‌رنامه‌كه‌ش كراوه و هه‌ر شاره‌وانییه‌ك له سنووری خۆی ده‌ست پێده‌كات، ئه‌ویش وه‌ك رێكخستنه‌وه‌ی تاسه‌كان و زیاده‌ڕه‌وی، جوانكاری و قیڕتاو كردن".
یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی دیکە شەقامی خێرایی 120 مەترییە، کە بەشێوەیەکی بازنەی بە چواردەوری شاری هەولێر دەخولێتەوە و ئێستاش کارکردن تێیدا بەرەوامە و لە قۆناغی کۆتاییدایە، به‌ته‌واوبوونی ئه‌م شەقامەش بەڕێژەیەکی زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر.
باسنيوز
