سۆران.. ڕێكخراوێكی یابانی پڕۆژەیەک بۆ كەمپی پەنابەرانی كوردانی رۆژئاوا ئەنجام دەدات
مەغدید عەریف ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی دیانای سەر بە شارۆچكەی سۆران، رایگەیاند: "لەگەڵ بەرپرسی بنكەی ئاوی گوندەكان و ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران و ڕێخكراوی شنەبای (ئاشتی یابانی) لە سنووری ناحیەكەمان، سەردانی شوێنی پڕۆژەی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گوندی غەفورئاوە و كەمپی پەنابەرانی كوردانی رۆژئاوای كوردستانمان كرد، بۆ ئەوەی دەست بكرێت بە ئەنجامدانی پڕۆژەكە".
بەڕێوەبەری شارەدێی دیانا، گوتیشی، ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە چل ملیۆن دینار، لەلایەن رێکخراوی شنەبای (ئاشتی یابانی)یەوە بە درێژایی چەند كیلۆمەتر و لە ماوەی دوو مانگدا جێبەجێ دەکرێت.
باسنیوز
