لە زانکۆی دھۆک کۆنفرانسێک لەبارەی 31 ساڵەی ئەنفال بەڕێوە دەچێت

لە زانکۆی دھۆک کۆنفرانسێک لەبارەی 31 ساڵەی ئەنفال بەڕێوە دەچێت
31 ساڵ بەسەر تاوانی جینۆساید تێپەر دەبێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 24/2/2019، لە زانکۆی دھۆک کۆنفرانسێک لەژێر ناونیشانی (بیرەوەریی بێدەنگ ئازارە)، بەڕێوە دەچێت.

لەمبارەیەوە دکتۆر شوان ھەتەتوو، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکە ڕایگەیاند: "بێگومان کاتێ باسی ئەنفاڵ دەکرێت، ئێش و ئازار بیر میللەت دەھێنێتەوە، چەند شایەتحاڵێکی ئەنفالمان ھێناوە بۆ باسکردنی بیرەوەری و نەھامەتەکانی کارەساتی ئەنفال".

گوتیشی: "لەگەڵ ڕێکخراوی سەنتەری جینۆساید و ئەنفال ئەو کۆنفرانسەمان ساز کرد و دوو ئامانجمان ھەبوو، کە بریتین لە: ھۆشیارکردنەوەی نەوەی نوێ لەبارەی ئەوەی ئەنفال چۆن ئەنجام دراوە و ڕۆشنبیرکردنەوەیان لەبارەی ئەنفال، ئامانجی دووەمیشمان بە دۆکیۆمێنتکردنی ئەنفال، ھەرچەندە پێشتر کاری چاکیان بۆ کردووە، بەڵام وەکوو پێویست نییە".








باسنيوز
Top