پێشبینی دەکرێ پەرلەمانی کوردستان لەم هەفتەیەدا کۆببێتەوە

پێشبینی دەکرێ پەرلەمانی کوردستان لەم هەفتەیەدا کۆببێتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، پێشبینی دەکەین لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەدا کۆبوونەوەی پەرلەمان ساز بکرێت.

زانا مەلا خالید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: "پێشبینی دەکەین لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەدا کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر لێژنەی یاسایی بدەین".

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەش دا: "لێژنەی یاسایی لە ١١ ئەندام پێکدێت و لەو ڕێژەیەش ٤ بۆ ٥ ئەندامی لێژنەکە بەر ئێمە دەکەوێت، ھەورەھا یەکێتیش دوو ئەندامی لە لێژنەکەدا دەبێت، تەمەنا دەکەین پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان ناوەکان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بۆشایی دروست نەبێت، بەڵام ئەگەر ناوەکان نەنێرن، ئەوا شوێنی ئەندامەکانی ئەوان بە بەتاڵی دەمێننەوە".

ئەو ئەندام پەرلەمانەی کوردستان گوتیشی: "لە کۆی ١١ ئەندامەکەی لێژنەی یاسایی ٩ ئەندامی ئامادە دەبێت لە کۆبوونەوەکەدا".










باسنیوز
Top