شەش ڕاوچی ماسی کوژران

شەش ڕاوچی ماسی کوژران
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە ٢٣/ ٢/ ٢٠١٩ ڕایگەیاند، شەش ڕاوچی ماسی لە سنووری پارێزگای ئەنبار لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، کوژران.



سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەری ڕووسی RT، ڕاگەیاند: "شەش ڕاوچی کە لە پارێزگای نەجەفەوە ھاتبوونە سنووری پارێزگای ئەنبار، لەلایەن داعشەوە کوژران".



ئاماژەی بەوەش دا، کە قوربانییەکان دانیشتووی شارەدێی عەباسییە بوون و بەشێوەی بەردەوام لە سنوورەکانی پارێزگای ئەنبار، ڕاوە ماسییان دەکرد.


ماوەیەکە داعش لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەستی بەکوشتنی ھاووڵاتییان کردووە و لەماوەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لەو کەسانەی کوشت، کە بە مەبەستی گەڕان بەدوای دۆمەڵاندا ڕوویان دەکردە دەشتاییەکان.











باسنيوز
Top